به شێوازی هۆنراوه
1
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
2
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
3
به‌و كه‌سه ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار
دو جار له جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار
4
ئاوری بن كایه، بۆسۆی لێنایه
دزی خۆماڵی له گرتن نایه
5
ئه‌گه‌ر بكه‌ویه به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر
قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی بێخێر!
6
وه‌ختێك ئه‌زانی مانای حه‌وسه‌ڵه
به كه‌وچكه ئاوی نه‌كه‌ویه مه‌له!
7
میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ!
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ!
8
بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره
چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره
9
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
10
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه!
11
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
12
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
13
پیاو به خزم و دۆست ده‌بێ كۆڵه‌وار
ناقه‌ڵشێ، هۆره له خۆی نه‌بێ دار
14
له‌گه‌ڵ ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه چۆنی؟
ده‌ڵێن چێشتی خۆش دیاره به بۆنی!
15
دار وشك ده‌بێ به ئاواتی باز
جارێك له‌سه‌ری بخوێنێ ئاواز
16
بیستوومه پارو له زار بكه‌وێ
بۆ كۆش چاكتره، نه‌ك ئێره‌و ئه‌وێ
17
بچۆره جێیه‌ك هیچ كه‌س نه‌تناسێ
خۆت هه‌ڵبكێشه پڕ به كراسێ
18
له قه‌دیمه‌وه ئه‌م قسه قاوه:
” كوێر هه‌تا ده‌مرێ، به‌ته‌مای چاوه”
19
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
20
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
21
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
22
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
23
ڕه‌نگه ده‌رنه‌چی له ئیمتیحانم
ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم!
24
عه‌یبه‌كانی خۆت بێته به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به كه‌س به‌دناوی
25
مه‌شهووره ده‌ڵێن خزم به ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان
26
هه‌ر خوویه‌ك مرۆ گرتی به شیری
بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پیری
27
برا گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌كڕاوه
ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه
28
گۆشتخۆرن هه‌موو ده‌عبای ئه‌م ناوه
كه‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه
29
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه!
30
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
31
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
32
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
33
وه‌ك فه‌رمویانه پیاوانی حاڵی
قه‌ت بۆ گا نابێ گوێلـكی خۆماڵی
34
په‌ندێكیتریش هه‌یه له‌م باره
ده‌ڵێن گای جووتی، به گوێلـكی دیاره
35
مریشك بۆخۆی وه‌سه‌ر نه‌كا خۆڵ
ناكری به سه‌ریا به هیچ شان و قۆڵ
36
سه‌رباری خه‌ڵكه ته‌نبه‌ڵی بێخێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر زگی تێر
37
ئه‌و ڕۆژه هه‌ر دێ سه‌ركه‌وی له كه‌ل
به‌و مه‌رجه به‌جێ نه‌مێنی له گه‌ل
38
وا مه‌شهوره شوان هه‌تا بخه‌وێ
مه‌ڕه‌كه‌ی زیاتر لێ دورر ئه‌وه‌وێ
39
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
40
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
41
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
42
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
43
سه‌گ ئه‌گه‌ر نه‌مرێ له قه‌سابخانه
لێی زایه ده‌بێ ئه‌و عومره جوانه
44
برا وا چاكه نه‌یكه‌یه لایی
برامان برایی، كیسه‌مان جیایی
45
كاكه زۆر بۆلای خۆتی مه‌تاشه
نه شیش بسووتێ، نه كه‌باب باشه
46
مار خۆشی نه‌هات له سیری بێعار
له‌به‌ر كونه‌كه‌ی شین ده‌بوو به بار
47
ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاسته و حیسابی پاكه
له حیسابكێشان بێ ترس و باكه
48
له چاكه‌ی كه‌می زاڵم مه‌تۆره
موویه‌ك له به‌راز بێته‌وه زۆره
49
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
50
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
51
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
52
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
53
گه‌ر به درۆزن ناوبانگت ڕۆیی
بێنرخی له‌لای بێگانه و خۆیی
54
به‌و كه‌سه ده‌كرێ بڕوا و مه‌تمانه
پابه‌ندی وه‌فاو عه‌هدو په‌یمانه
55
سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده و به‌ڵێنی
گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی
56
ئه‌وه‌ی له پووشێك نه‌كۆڵێته‌وه
لۆده كای به‌رن، ناپرسێته‌وه
57
به‌س له‌مه زیاتر خۆت گێل و كه‌ڕ كه!
ئه‌و ماسته بێ موو نییه، باوه‌ركه!
58
خۆشباوه‌ڕ نه‌بی به‌و حه‌دده چاكه
ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ده‌با كاكه!
59
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
60
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه!
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
61
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانیگیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
62
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه!
63
پرس و ڕات نه‌بێ، ئیشت له پاشه
سه‌ری بێده‌لاك نه‌تاشی باشه
64
گێره چۆن ده‌كرێ به بزن، هه‌ژار؟
گاجووتی ده‌وێ و پیاوی كۆنه‌كار
65
منه‌ت له‌م و له‌و مه‌كێشه ده‌مچه‌وت!
پوڵ بده و مه‌لا ده‌ركه له مزگه‌وت!
66
هه‌ڵه چاوپۆشی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام
جارێك و دوو جار، نه‌كو به‌رده‌وام
67
خۆی له‌بۆ ڕاوچی ده‌كووژێ تاژی
تا كه‌رێ نه‌بێ، عاقڵێ ناژی
68
به تووند و تیژی كار نابێ مه‌یسه‌ر
مار به قسه‌ی خۆش له كون دێته ده‌ر
69
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه!
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
70
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
70
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
72
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
73
دۆستت تا نه‌بێ وه‌ك خۆت دڵ به كوڵ
بۆی هه‌ڵمه‌ڕێژه خێرا كیسه‌ی دڵ!
74
تا ئه‌و نه‌سووتێ بۆ تۆ هه‌ناوی
هه‌ڵمه‌قرچێنه جه‌رگت له‌تاوی
75
به كاكه‌كاكه هات به لامه‌وه
بوو به سوججه‌مار، دای به پامه‌وه
76
وایان فه‌رمووه قه‌دیمی دڵپاك
سوار هه‌تا نه‌گڵی، نابێ به سوارچاك
77
له به‌ردیان پرسی بۆچی وا ڕه‌قی؟
گوتی به‌ردم دی زۆر به دڵڕه‌قی
78
شایی نه‌كراوه، ده‌هۆڵ ته‌قه‌ی دێ
به‌ن نه‌ڕێسراوه، جۆڵا شه‌قه‌ی دێ
79
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
80
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
81
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
82
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
83
كه‌سێ خۆی له‌لا گه‌وره و گرانه
نه‌چێته پێستی خه‌ڵكه‌وه جوانه
84
هه‌موو كه‌س نه‌كا به‌م په‌نده بڕوا
هه‌چی با هێنای، هه‌ر به با ئه‌ڕوا
85
مه‌یهاوێ سه‌ر من هه‌رچی خه‌تایه
ده‌ستێك به‌ته‌نیا ته‌قه‌ی لێنایه
86
خه‌یاڵ خه‌زێنه‌ی به كه‌س نه‌داوه
زێڕ بۆ دینه‌وه، خه‌یاڵپڵاوه
87
كه‌ری دێز ده‌كا حه‌ز به تۆپینێ
تاكو خاوه‌نی زه‌ره‌ر ببینێ
88
نه‌سیحه‌ت ناچێ به مێشكی كه‌ردا
كێ دیویه بزمار بڕوا به به‌رددا؟
89
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز!
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
90
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه!
91
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
92
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
93
ده‌ستی ته‌ماحت هێنده پان مه‌كه!
خاوه‌نی كه‌ره‌م په‌شێمان مه‌كه!
94
ژووشك به فه‌خری خۆی ده‌ڵی ڕۆڵه
بێچووی كێ به‌قه‌ت تۆ نه‌رم و نۆڵه
95
ئه‌گه‌ر ناتخورێ تۆ بنی ڕانی
چیته له ماندوونه‌بوونی شوانی؟
96
له چاوی خۆتا نابینی گاسن!
سووژن ده‌بینی له‌نێو چاوی من
97
كه‌چه‌ڵ ده‌رمانكه‌ر بوایه بێگومان
له پێشا سه‌ری خۆی ده‌كرد ده‌رمان
98
ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێ شۆفاری به‌دفه‌ڕ
ئاو ده‌خواته‌وه گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ
99
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
100
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
هه‌ندێك په‌ندی تر...
1-قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
3- له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
4- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه
5- نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
6- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
8- تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
9- که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
10- ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
11- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
12- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
14- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
15- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
16- به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
18- مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
19- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
20-هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا
21- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
22- ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
23-چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
24- پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
25- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه)
26- ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
27- شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه
28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
29- ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
30- به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
32- دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره
33-دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه
34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
35- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
36- به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه
37- هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ
38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه
39- بانێکه‌و دوو هه‌وا
40- به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
41- کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
42- گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
43- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه
44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
45- ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
46- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
47- له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
48- به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
49- دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
50- ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
51- تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
52- کای کۆن به‌با مه‌که
53- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
54- گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
55- ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
56- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57- به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
58- دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
59- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
60- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
61- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات
62- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
63- له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
64- له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
65- ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66- باری که‌ر دایم قورسه
67- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
68- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
69- هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
70- که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72- ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
73- مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
74- له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
75- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
76- ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77- ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78- بیانووی تڕ نانی جۆیه
79- به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
80- سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
81- من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
82- من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
83- ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
84- که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85- ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
86- که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87- نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
87- له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88- که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
90- له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
91- ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
92- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93- با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94- له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
95- دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
96- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
98- سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
99- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
101- ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
102- قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به .......ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ
103- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104- خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
105- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
107- بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وت
کردیان به چه‌پڵه
108- چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109- ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
110- مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
110- هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
111- ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری
112- بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
113- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
114- که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115- ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
116- مه‌ستی و ڕاستی
117- قسه یان له شێت یان له مناڵ
118- له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
119- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
120- بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه
121- به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
122- که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له ش
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق