زۆر زانای ناسراو هه‌ن که وته‌ی نه‌سته‌ق و به‌سوودیان فه‌رمووه، وه‌ک له کورده‌واری پێی ده‌ڵێن په‌ندی پێشینان، که هه‌ندێک له‌م په‌ندانه پێویسته به ئاوی زێر بنوسرێن و هه‌ڵبواسرێن به‌هه‌رحاڵ ... ... خۆشه‌ویستیش بوه‌ته بابه‌تێک که‌وا زانا باناوبانگه‌کان یاخود زمانه‌وانه‌کان و ڕه‌وانبێژه‌کان قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌پکێک وته‌ی زانایانه ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی:
لابدۆیێر ده‌ڵێ: "له هاورێیه‌تی دا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بینین که ده‌شێ هاورێکانمان ئازار بده‌ن، له خۆشه‌ویستیشدا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بینین که ئێمه ئازار ده‌ده‌ن"
ئابیک بۆنار ده‌ڵێ: "مرۆڤ له خۆشه‌ویستی دا پێویستی به‌وه‌یه که باوه‌ری پێ بکرێت، له هاورێیه‌تیشدا پێویستی به‌وه‌یه لێی تێ بگه‌ی"
جان پۆڵ رێچسته‌ر ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی له نه‌رم و نییانی ئافره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه، له هی پیاو زیاد ده‌کات"
مادام دۆستایل ده‌ڵێ: "ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی که ته‌نها به‌شێکه له ژیانی پیاو، ته‌واوی مێژووی ئافره‌ته"
لارۆ شڤۆکۆ ده‌ڵێ: "ئاشقان بۆیه له یه‌کتر بێزار نابن، چونکه به‌رده‌وام باسی خۆیان ده‌که‌ن"
دیمس ده‌ڵێ: "دروشمی ئافره‌تان (هه‌موو شتێک بۆ خۆشه‌ویستی و له خۆشه‌ویستی دایه)"
لابروێر ده‌ڵێ: "ئافره‌ت له خۆشه‌ویتی و له هاورێیه‌تیدا له پیاو باشتره!"
شوبن هاور ده‌ڵێ: "ئافره‌ت له خۆشه‌ویستیدا ئه‌ژیت، پیاو به خۆشه‌ویستی ئه‌ژیت"
رۆلان ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی هونه‌رێکه ژن ده‌یزانێت و پیاو فێری ده‌بێت"
ابن سلامه ده‌ڵێ: "ئافره‌تی ئاشق ئه‌ستێره له ئاسمان نابینێت، به‌ڵام له چاوی خۆشه‌ویسته‌که‌یدا ئه‌یبینێت"
کامبڵ ده‌ڵێ: "ئافره‌ت ته‌نها یه‌ک که‌سی خۆشده‌وێت ئه‌ویش خۆیه‌تی"
لابروێر ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی زۆران بازێیه ئافره‌ت سه‌رکه‌وتووانه لێی ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر ویستی"
مارک توین ده‌ڵێ: "له ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 90 ساڵیم پرسی که‌ی ئافره‌ت له خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ستێت، وتی له یه‌کێکی بپرسه له من به ته‌مه‌نتر بێت!"
ڤیکتۆر هۆگۆ ده‌ڵێ: "ژیان گوڵه خۆشه‌ویستی شیله‌که‌یه‌تی"
هێمنی شاعیر ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى"
* کاتێک ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی ده‌دوێیت به چرپه بدوێ (شکسپیر).
* تراژیدیای خۆشه‌ویستی له‌وه‌دا کورت ده‌بێته‌وه که کوڕ ده‌یه‌وێت یه‌که‌م که‌س بێت بچێته ناو دڵی ئه‌و کچه‌ی خۆشی ده‌وێت و کچیش ده‌یه‌وێت دواین که‌س بێت بچێته دڵی ئه‌و کوڕه‌وه که خۆشیده‌وێت (لۆرد بایرۆن).
* خۆشه‌ویستی گوڵ ده‌بینێت به‌بێ دڕک (په‌ندێکی ئه‌ڵمانی).
* خۆشه‌ویستی به‌هاری ژن و پایزی پیاوه (هێلین ڕۆناڵد).
* ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وت کوڕێک باسی دڵڕه‌قی کچێکی بۆ کردیت، ئه‌وه بزانه که دڵی له ناو ده‌ستی کچه‌که‌دایه (برنیس).
* خۆشه‌ویستی هیچ یاسایه‌کی نیه (بوریسیۆس).
خۆشه‌ویستی جه‌نگێکه هه‌ڵگریساندنی ئاسانه ... به‌ڵام کوژانه‌وه‌ی گرانه.
* سه‌فه‌ری خۆشه‌ویستی ڕێگه‌یه‌کی خۆشی هه‌یه‌ئه‌گه‌ر بتوانی له‌کۆتایی ڕێگه‌ی شه‌به‌قی ڕوناکی و خۆشبه‌ختی ببینی خۆشه‌ویستی ته‌مه‌نی بۆ نیه، یاسایه‌کی هه‌یه‌ئه‌ویش وه‌فاداریه.
* خۆشه‌ویستی کوێره و تاموچێژی زیاتره ئه‌گه‌ر که‌سانی دیکه هه‌ستی پێ بکه‌ن. (تۆرجینیڤ).
* سه‌یری خۆشه‌ویستی له‌وه‌دایه ، ئه‌گه‌ر کچێک کوڕێکی خۆشبوێت پێیوایه پادشایه له ناو هه‌موو پیاواندا(ڤیرجینیا ڤاندواتر).
* له‌وانه‌یه هه‌ست و سۆزی مرۆڤ کوێر بێت به‌ڵام خۆشه‌ویستی هیچ کاتێک کوێر نه‌بووه (داڤێن).
................................................
·
خۆشه‌ویستى كه‌س ناكوژێ... به‌لكو له نێوان ژیان و مردن دا هه‌لى ده‌واسێ
و ده‌یهێلێته‌وه .
·
خۆشه‌ویستى .. ده‌سه‌لاته ... بۆیه له‌سه‌ره‌وه‌ى یاساكانه ..
·
تۆ دلى خۆت ناناسیت تا جارێك له خۆشه‌ویستى شكست نه‌هێنىَ
·
خۆشه‌ویستى وه‌ك مانگ وایه .. دوو رووى هه‌یه : غیره رووه تاریكه‌كه‌یه‌تى
·
خۆشه‌ویستى زۆر ئێش و ئازار له ناو ده‌بات ,,,, چونكه له هه‌موو ئێش
و ئازاره‌كان گه‌وره‌تره
·
كه خۆشت ویست ... سودفه‌یه ، كه به‌رده‌وام بیت ,, ئه‌وا ئیراده‌ى
خۆته
·
كرده‌وه‌كان ده‌نگیان له قسه به‌رزتره ,, ته‌نها له قسه‌ى خۆشه‌ویستى
نه‌بێت
·
ژیان وه‌ك خۆشه‌ویستى وایه كه هیچ حیكمه‌تێكى تیا نیه
·
خۆشه‌ویستى واده‌كات كه زه‌مان بروات و زه‌مانیش وله خۆشه‌ویستى ده‌كات
كه بروات
·
خۆشه‌ویستى ئه‌وه‌یه كه له شتێك‌دا وون بیت ، مردنیش ئه‌وه‌یه كه
شتێك له‌تۆ وون بكات
·
خۆشه‌ویستى راسته‌قینه ... ئه‌وه‌یه كه دواى له‌ده‌ستچوونى هه‌ستى
پێ ده‌كه‌یت
·
ئه‌وانه‌ى خۆشه‌ویستییان زۆر به هێز بووه ، له‌یه‌كه‌م نیگاوه خۆشیان
نه‌ویستووه
·
خۆشه‌ویستى مرۆڤى ئاسایی ده‌كات به شاعر ، شاعر ده‌كات به شێت ، شێتیش
ده‌كا به ئاژه‌ل ، و ئاژه‌لیش ده‌كا به شاعیر ..
·
خۆشه‌ویستى ئه‌وه‌یه كه زیاده‌ره‌وى بكه‌یت نرخى ناسینى كه‌سێك ,, و
غیره‌ش ئه‌وه‌یه كه زیاده ره‌وى بكه‌ى له دانانى نرخى شتێك كه نایناسیت یان نایزانیت .
·
دلسۆزى له خۆشه‌ویستى ته‌نها ته‌مبه‌لییه له سه‌یركردنى مرۆڤێكى دیكه
·
كه‌سی خۆشه‌ویست ... برسی نابێت ، و كه‌سی برسیش خۆشه‌ویستى ناكات
·
جه‌نگ و خۆشه‌ویستى ، ده‌رۆینه ناوى هه‌ر كاتێك ویستمان ، به‌لام ئه‌گه‌ر
توانیمان لێیان راده‌كه‌ین ,
·
ئه‌و كه‌سه‌ى كه خۆشه‌ویستى ده‌كات باوه‌ر به هه‌موو شتێك ده‌كات یانیش
باوه‌ر به هیچ ناكات
·
خۆشه‌ویستى بیرێكى قووڵه ، ته‌نها كه‌مێكى لێ بخۆوه به‌لام ئاگادار
به نه‌كه‌ویته ناوى ..
·
ئه‌وه‌ى به توندى تۆى خۆش ده‌وىَ بزانه كه به نه‌رمى رقى لێت ده‌بێته‌وه
·
خۆشه‌ویستى له دووره په‌رێزیی دروست ده‌بێ و رق و كینه‌ش كاتێك له‌نێو
خه‌لكیداین
·
خۆشه‌ویستى .. كوێر نیه ، به‌لام تووشی ( دوور بینى ) بووه ، چونكه
به هه‌ڵه‌كانى خۆى نازانێت كاتێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه
·
په‌شیمان بوونه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خۆشه‌ویستییان ناسیوه ،
داخبارییش بۆ ئه‌وانه‌یه كه هێشتا نه‌یانناسیوه
·
یه‌كه‌م یارى كه دوو كه‌س به‌شدارى تیاده‌كه‌ن و دوو كه‌س له هه‌مان
كاتدا یان ده‌به‌نه‌وه ، یانیش ده‌دۆرێن ... خۆشه‌ویستییه
·
خۆشه‌ویستى وه‌ك جه‌نگ وایه ... به ئاسانى هه‌لى ده‌كه‌یت ، به‌لام
زۆر زه‌حمه‌ته دابمركێته‌وه
·
به خۆشه‌ویشتى عاقل نابین .. به عه‌قلیش خۆشه‌ویستى ناكه‌ین
·
به دل خۆشمان ده‌وىَ ، به عه‌قل رقمان لێیه ، به هه‌ردووكیان شێت
ده‌بین
·
سه‌ره‌تاى خۆشه‌ویستى .. كۆتایی عه‌قله
·
تۆى خۆشه‌ویستى به هێواشى گه‌شه ده‌كات ,, به‌لام به‌ره‌كه‌ى زۆر به
خێراییه
·
رۆحى خۆشه‌ویست ... له جه‌سته‌ى ئه‌و كه‌سه‌دایه كه خۆشی ده‌وێ
·
خۆشه‌ویستی كه‌سێكمان بۆ جوانییه‌كه‌ى خۆشه‌ویستى نیه ، به‌لام ئه‌و
كاته‌ى كه خۆشمان بوىَ سه‌ره‌راى كه‌مو كورتیه‌كانى ...ئه‌وكات به‌بێ هه‌موو گومانێكه‌وه
ئه‌وه خۆشه‌ویستییه
·
ئه‌و كاته‌ى خۆشه‌ویستیمان ده‌وىَ نایه‌ت ، ئه‌و كاته‌ى نامانه‌وىَ دێ
·
سزاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه زۆر خۆشه‌ویستى ئه‌كا ،،، ئه‌وه‌یه كه هه‌رده‌م
خۆشه‌ویستى بكا
·
له رێگاماندا بۆ دل ... پێویسته به ده‌رگاى لێوه‌كاندا تێپه‌ر بین
·
له خۆشه‌ویستى و له شه‌ودا ... خه‌لك تووشى كوێرى ده‌بن به‌رامبه‌ر
ره‌نگه‌كان
·
له‌وانه‌یه خۆشه‌ویستى به وشه‌یه‌ك له‌دایك ببێت ، به‌لام هه‌رگیز به
ووشه‌یه‌ك نامرێت
·
ئه‌و شته‌ى ئازارمان ده‌دات خۆشه‌ویستى نییه ، به‌لكو ئه‌و كه‌سه‌یه
كه خۆشمان ده‌وێت
...................................................
- خۆشه‌ویستی به زه‌رده خه‌نه‌یه‌ك ده‌ست پێده‌كات و به ماچێك گه‌وره ده‌بێت و به فرمێسك ڕشتن كۆتایی دێت.
- ناخۆشترین هه‌ست ئه‌وه‌یه تۆ له ته‌نیشت كه‌سێك دابنیشی كه هه‌موو شتێكه بۆ تۆ، ئه‌وه‌ش بزانی كه تۆ هیچ نی بۆ ئه‌و.
- ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش ده‌وێت ناوه‌كه‌ی له‌ناو بازنه‌یه‌ك دانێ نه‌ك له دڵ، چونكه دڵ ده‌شكێ به‌ڵام بازنه‌كان بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بن ...
- ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی كه‌سێكت خۆشبوێت، ئه‌وا ده‌بێ ته‌نیا ئاواتی ئه‌وه بخوازی كه دڵ خۆش بێت... هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تۆش نه‌بێت.
- لێت پرسیم ژیانی من گرنگتره یان هی تۆ، له وه‌ڵامدا گوتم ژیانی من به‌توڕه‌ییه‌وه ڕۆشتی بێ ئه‌وه‌ی بزانی كه تۆ ژیانی منی.
- یه‌ك له ناخۆشترین هه‌سته‌كان ئه‌وه‌یه تۆ كه‌سێكت خۆش بوێت له كاتێكدا ئه‌و كه‌سێكی تری خۆشده‌وێت.
- ده‌توانم بێ پاره و سامان بژیم به‌ڵام ناتوانم بێ عه‌شق بژیم.
- ژیانی بێ عیشق وه‌ك دارێكی بێ گوڵ و میوه‌یه.
- ته‌نیا یه‌ك نه‌مری شكۆمه‌ند هه‌یه ئه‌ویش (ئه‌وین)ه.
- ئافره‌ت به‌ناو ئاو و ئاگردا ده‌ڕوات بۆ گه‌یشتن به دڵێكی میهره‌بان.
- ترسنۆكه‌كان توانای ئه‌وه‌یان نیه خۆشه‌ویستی پیشانبده‌ن، ئه‌مه توانای هێزی ئازاكانه.
- خه‌ڵكانێكی زۆر له‌م دونیایه هه‌ن كه ده‌مرن بۆ پاروه نانێك به‌ڵام خه‌ڵكانێكی زۆر زیاتر هه‌ن ده‌مرن بۆ تۆسقاڵێك خۆشه‌ویستی.
- خۆشه‌ویستی یه‌كه‌م تا ڕاده‌یه‌ك بێ ئه‌قڵیه به‌ڵام دونیایه‌كه له مه‌راق.
- ئه‌وین كۆنترۆڵ ناكرێت به‌ڵكو په‌ره ده‌سه‌نێ.
- له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌وین هه‌موو كه‌س ده‌بێ به شاعیر.
- ئه‌وین ژیانه. ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستت دا ئه‌وا ژیانت له‌ده‌ست داوه.
- له‌هه‌رشوێنێك خۆشه‌ویستی هه‌بێت ژیانیش هه‌یه.
- ئه‌وین شتێكی نه‌مره: ڕه‌نگه ڕوكاری بگۆڕێت ، به‌ڵام گه‌وهه‌ری هه‌رگیز نا.
- ئه‌وین كلیلی سه‌ره‌كی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌خته‌وه‌ریه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق