*-* وکیم مویر ده‌ڵێت " محمد (د.خ) وته‌کانی ڕوون و ئاشکران و ئایینه‌که‌ی ئاسانه ، کاری وای ته‌واوکردووه ژیریی مرۆڤ سه‌رسامده‌کات ، له مێژوودا جگه له چاکخوازێکی وه‌ک ئه‌و که‌سیتر به‌و ماوه که‌مه خه‌ڵکی نه‌هه‌ژاندووه‌و ڕه‌وشتی زیندوونه‌کردۆته‌وه ".
*-* گوستان لوبونی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر پێوه‌ری پیاوان کاره‌کانیان بن ئه‌وا محمد گه‌وره‌ترین پیاوه له‌مێژوودا ناسرابێت ".
*-* رۆسۆ ده‌ڵێت " ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ی نێردراوی خوا ده‌ستمانبگره‌و بمانبه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌و شکۆدارانه ، ئێمه له پێناوتدا ده‌مانه‌وێت بمرین یان سه‌ربکه‌وین ".
*-* ئه‌رفنجی مێژوونوسی ئه‌مریکی ده‌ڵێت " پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌هه‌موو ڕه‌فتاره‌کانیدا خۆی له‌بیرکردبوو ، بیری له ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه ماددیه‌کان نه‌کردبووه‌وه‌و مادده‌ی کردبوو به قوربانی ڕۆح".
*-* لامارتین ده‌ڵێت " محمد (د.خ) له‌خوا که‌متره‌و له مرۆڤی ئاسایی زیاتره که‌واته پێغه‌مبه‌ره " !
*-* جۆنی لورکسی ئه‌دیبی ناسراوی ئینگلیزی ده‌ڵێت " مێژوو ته‌نها یه‌ک خراپه‌ی محمد (د.خ)ی به‌دینه‌کردووه تا تۆماریبکات ".
سنرستناڵاسوجی: رِوژهه‌لاَتناس اسوچی له ساڵی 1866 له دایك بووه، ماموستای زمانه‌كانی سامی بووه، له نوسینی (دائرة المعارف) به‌شداری كردووه، كۆمه‌ڵێك ده‌ستنوسی رِۆژهه‌لاَتی كۆكردۆته‌وه، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (العالم الشرقي) بووه، كۆمه‌ڵێك نوسراوی هه‌یه له‌وانه: ( القرا‌ن و الانجیل المحمدي) و ( تأریخ و حیاة محمد).
"ئێمه به وێژدان نین له گه‌ڵ محمدا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو سیفاته به‌رزو جوانانه‌ی كه هه‌یه‌تی ئینكاری بیكه‌ین و باوه‌رِمان پێی نه‌بێت، به رِاستی محمد جه‌نگێكی رِاسته‌قینه‌ی له پێناوی ژیانێكی رِاسته‌قینه‌و به عیززه‌تا به‌رپاكرد، جه‌نگێك دژی نه‌فامی و هه‌مه‌جی و هه‌رِ‌ه‌مه‌كی، سوروو به‌رده‌وام بوو له سه‌ر بیر‌و باوه‌ر‌ِه‌كه‌ی، به‌رده‌وام بوو له جه‌نگی یاخی بووان و له سنور ده‌رچووان تاكو له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتنی ئاشكرای به ده‌ست هێنا، ئه‌وكات شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌كه‌ی بووه ته‌واترینی به‌رنامه‌كان، خۆشی له سه‌رو هه‌موو گه‌وره‌و لیهاتووه‌كانی مێژووه‌وه‌یه
"لومارتان"
له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی ( تأریخ تركیا) باریش 1854، جوزئی 11، لاپه‌رِ‌ه 276-277.
"ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌وابتانه‌ی كه عه‌بقه‌ریه‌ت و لێهاتویی مرۆڤی پێ ئه‌پێورێن بریتی بن له به‌رزی و پاكێتی مه‌به‌ست و ئه‌و ده‌ره‌نجامه سه‌رسورِهێنه‌رانه‌ی كه ئه‌نجامی هێناون له گه‌ڵ كه‌می هۆكاره‌كاندا، ئه‌وه كێ هه‌یه له گه‌وره‌و سه‌ردارانی مێژووی نوێ بتوانێت شان بدا له شانی محمد و له عه‌بقه‌ریه‌ت و لێهاتوییدا پێوانه به‌راورد بكرێت له گه‌ڵیدا؟ ئه‌و لێهاتووانه چه‌كیان دروست كرد‌و یاسا‌و ده‌ستورێكیان دانا و ئیمبراتۆریه‌تێكان پێك هێنا، به‌لاَم هیچیان به‌رهه‌م نه‌بوو جگه له مه‌جدێكی وێرانه‌و وون بوو خۆی نه‌گرت و هه‌ره‌سی هێنا، به‌لاَم ئه‌م پیاوه (محمد ) ته‌نها سه‌ركردایه‌تی سوپا‌و دروستكردنی ئیمبراتۆریه‌ت و یاسا دانان و فه‌رمانرِ‌وای گه‌لانی نه‌كردووه‌و به‌س، به‌ڵكو پێشه‌وایه‌تی ملێونه‌ها خه‌ڵكی كردووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش به ته‌نها به‌ڵكو هه‌رچی قومارو بت و بیر‌و بۆچونی بێ كه‌ڵك و بێ سوود هه‌یه هه‌مووی له ناو برد‌و زاڵ بوو به سه‌ریدا.
به رِاستی پێغه‌به‌ر به ئارام بوو تاكو سه‌ركه‌وتنی له لایه‌ن خواوه ده‌ست كه‌وت، هه‌وڵ و لێبرِانی پێغه‌مبه‌ر به ته‌واوی رِووه‌و كارێكی سه‌ره‌كی بوو، ته‌ماعی به‌وه نه‌بوو كه ئیمبراتۆریه‌تێك یان ده‌سه‌لاَتێكی به‌و شێوه‌یه دروست بكات، به‌ڵكو مه‌به‌ستی رِ‌ه‌زامه‌ندی خوا بوو بۆی، ته‌نانه‌ت نوێژه‌كانی پێغه‌مبه‌رو پارِانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له په‌روه‌ردگاری و مردنی و سه‌ركه‌وتنی بیروباوهرِهكهی دوای خۆشی، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه نین له سه‌ر فێڵ وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڵكو به‌ڵگه‌ی دڵنیایی ته‌واوی پێغه‌مبه‌رن به بیروباوهرِهكهی كه هێزو توانایه‌كی ته‌واوی به‌خشیبوو پێی بۆ دانان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوولایه‌نه: باوه‌رِبوون به تاك و ته‌نهایی خوا، وه باوه‌رِبونیش به‌وه‌ی كه ئه‌م خوایه پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ دروستكراوه‌كانیدا، به‌شی یه‌كه‌م: یه‌كتاپه‌رستی و تاك و ته‌نهایی خوا رِون ئه‌كاته‌وه، وه به‌شی دووه‌میش ئه‌وه‌ی كه ناشایسته‌یه بدرێته پاڵی خوا رِونی ئه‌كاته‌وه، بۆ جێ به جێكردنی یه‌كه‌میان پێویست به له‌ناوبردنی هه‌رچی ئه‌و بوت و شته نه‌فامی و جاهیلیانه ئه‌كات كه له سه‌رده‌می خۆیدا هه‌بوون، وه بۆ خاڵی دووه‌میش پێویست به دامه‌زراندنی بیروباوه‌رِێكی ساخ و به جێ ئه‌كات به ووشه‌ی بانگه‌شه بۆ لای خوا به دانایی و قسه‌ی چاك ئه‌كات.
ئه‌م محممه‌ده ، فه‌یله‌سوف، دوانده‌ر، پێغه‌مبه‌ر، یاسادانه‌ر، جه‌نگاوه‌ر، له ناو به‌ری هه‌واو ئاره‌زووی ناجۆروخراپه‌كاری مرۆڤ، داهێنه‌ری په‌یرِ‌ه‌وو رِێرِه‌وه فكریه‌كان كه بانگه‌شه ئه‌كه‌ن بۆ په‌رستی خوا به تاك و ته‌نها، به رِاستی محمد ده‌مه‌زرێنه‌ری شارستانیه‌تی رِاسته‌قینه بووه له جیهاندا، دامه‌زرێنه‌ری ئیمبراتۆریه‌تێكی رِوحانی پاك، ئه‌مه‌یه محمد .
به له به‌رچاوگرتنی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی مرۆڤ بۆ گه‌وره‌یی و لیهاتوویی مرۆڤ، پێم خۆشه پرسیارێك بكه‌م: ئایا كه‌سێك هه‌یه گه‌وره‌تر بێت له پێغه‌مبه‌ر محمد ؟ "
"دكتورشومیس"
هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌ڵێن كه قورئان قسه‌ی محمده، به رِاستی ئه‌وه درۆ‌و بوختانێكی گه‌وره‌یه، قورئان فه‌رموده‌ی خوایه كه نیگای كردووه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی محمد، له توانای كه‌سێكی نه‌خوێنه‌واری وه‌ك محمدا نیه كه بتوانێت كتێبێكی ئاوامان بۆ بێنێت كه ژێری و زانایان و دانایان سه‌رسامه تیایدا‌و ببێته هیدایه‌تی خه‌ڵكی له تاریكاییه‌وه بۆ رِوناكی.
ئینجا دوای ئه‌و قسه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چۆن كه‌سێكی ئه‌وروپی ئاوا سه‌رسام ئه‌بێت و به‌و شێوه هه‌ڵوێست وه‌ر ئه‌گرێت:
له‌وانه‌یه سه‌رسام ببن به ئیعتراف و دان پیانانی كه‌سێكی ئه‌وروپی به‌و شێوه‌یه، من قورئانم خوێندۆته‌وه‌و دیراسه‌م كردووه، هه‌موو ئه‌و مانا به‌رزانه‌م تیا بینیوه، ئه‌و دانایی و رِه‌وانبێژیه‌ی له قورئاندایه، ئه‌و ده‌ستور یاسا‌و رێسایه‌ی له قورئاندایه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ژیانمدا كتێبێكم وه‌ك قورئان نه‌دیوه، ته‌نها یه‌ك رِسته‌یه‌كی بێ نیازت ئه‌كات له چه‌نده‌ها دانراوو كتێبی تر، ئه‌مه بێ گومان گه‌وره‌ترین موعجیزه‌یه كه محمد پێی دراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه ".
عه‌للامه سادیولویس- فه‌ره‌نسا
محمد پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب نه‌بووه‌به‌وه‌ی كه ته‌نها مژده‌ده‌ر بێت بۆ عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵكو بو هه‌موو جیهان هاتووه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به ویژادنه‌وه تێی برِوانن، چونكه نه‌هاتووه به ئاینێكی تایبه‌ت به عه‌ره‌ب، وه ئه‌و یاسا‌و ته‌عالیمانه‌ی كه هێناونی كه شایه‌نن به‌وه‌ی كه مرۆڤ رِێزیان لێ بگرێت و له ئاستیدا سه‌رسان ببێت به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر گه‌وره‌و به‌رز بووه بووه له ئاینه‌كه‌یدا، گه‌وره بووه له رِه‌وشت و ئه‌خلاقیدا، گه‌وره بووه له سیفاته‌كانیدا، ئای چه‌نده‌مان پێویست به كه‌سانێكی له شێوه‌ی محمدی پێغه‌مبه‌ری مسوڵمانان(صلى الله عليه وسلم) هه‌یه بۆ ئه‌م جیهانه .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق